ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری ئەوقاف تاوتوێێ پلانی هەرێمییان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى ٦/٢/٢٠٢٢ دکتۆر دیندار زێباری سەردانى وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد. مەبەست لەم سەردانە گفتوگۆکردن بوو لەسەر پلانى هەرێمیى مافەکانى مرۆڤ ٢٠٢١-٢٠٢٥، بۆ ئەوەى ڕۆڵى وەزارەتى ئەوقاف لە پلانى هەرێمى و میکانیزم و قۆناغەکانى جێبەجێکردنى ڕاسپاردەکان تایبەت بە وەزارەت بخرێتەڕوو.
وەزیرى ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەیى خۆى بۆ گشت هەماهەنگى و هاوکارییەک دەربڕى لە سەرخستنى پلانەکە.
هەنگاوەکانى وەزارەتى ئەوقاف جێگاى بایەخن لە ڕاگرتنی ھاوسەنگی لە نێوان پێکھاتە ئاینییەکان لە ھەرێم و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی بیری توندوتیژی و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی جێگای دەستخۆشییە.