ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازیی لە بەرپرسی نووسینگەی کەنەدا کرد لە هەولێر
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری پێشوازی کرد لە دوڤاڵ، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر. له كۆبوونهوهكهدا باس لە کاری هاوبەش و پتەوکردنی هەماهەنگی دوولایەنە و میکانیزمی هەماهەنگی حکومەتی هەرێم لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) و پلانی هەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا.