Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتی بەریتانیا باسی هەماهەنگی دوولایەنەیان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دکتۆر دیندار زێباری پێشوازی لە دەیڤید هەنت کونسوڵی گشتی بەریتانیا کرد. گفتوگۆ لەسەر پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا. هەنت ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانی پلانەکە لەڕێی بەستنی وۆرکشۆپ و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان لەڕێی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی بەریتانیاوە.