د. دیندار زێباری بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانانی پلانێکی نیشتمانی و هەرێمی تایبەت بە پرسی بێسەروشوێنبووان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانانی پلانێکی نیشتمانی و هەرێمیی تایبەت بە پرسی بێسەروشوێنبووان کە بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری دادی عێراق و نوێنەرانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و دام و دەزگا پەیوەندیدارکان لەلایەن پەیمانگای قورتوبە بۆ ئاشتی لە سویسرا ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە گەلی کوردستان گەورەترین قوربانیی تاوانی بێسەروشوێنکردنە لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە تاکو هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش.
جەخت لەوە کراوە کە پێویستە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی بە جددی کار لەسەر ئەم کەیسە بکەن بەتایبەتی بابەتی قەرەبووی کەسوکاری قوربانیان.