Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەرپرسی نوێی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد لە هەولێر

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د.دیندار زێباری  پێشوازی کرد لە ئانا هاڵفۆرد، بەرپرسی نوێی شاندی لاوەکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی. پلانی هەرێمی مافی مرۆڤ تەوەری سەرەکی گفتوگۆکە بوو. ئانا ستایشی پلانەکەی کرد، بە تایبەتی کە ئێستا حکومەت لە پڕۆسەی ئامادەکردنی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی پلانەکەیە.