ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان:حکومەتی هەرێم پێشوازی لە هەر ڕەخنە و سەرنجێکی ڕۆژنامەنووسان دەکات ئەگەر بونیادنەر بێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری بەشداربوو لە راگەیاندنی یەکەم ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان کە لەلایەن ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ساز کرابوو.
لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پێویستە میدیاکاران ڕاستییەکان وەک خۆیان بگوازنەوە و دەست لەسەر هەڵە و کەم و کورتییەکان دابنێن. ئەوەشی دووپات کردەوە کە حکومەتی هەرێم پێشوازی لە هەر ڕەخنە و سەرنجێکی ڕۆژنامەنووسان دەکات ئەگەر بونیادنەر بێت و ئامانجی نەهێشتنی کەموکورتییەکان بێت، نەک ڕووخێنەر، چونکە ئێمە هەموومان لەم وڵاتە هاوبەشین.

ئاماژەش بەوە کرا کە بەپێی یاسای کاری ڕۆژنامەنووسی ئازادییەکی زۆر بە ڕۆژنامەنووسان دراوە و لەم سۆنگەوە حکومەت پابەندە لە چوارچێوەی یاسا ژیانی ڕۆژنامەنووسان بپارێزێت.