Skip to the content

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی وۆرکشۆپێکیان ئەنجامدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی وۆرکۆشۆپێکی کرد کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەسەر مامەڵەی نەشیاو و شوێنبزرکردنی زۆرەملێ ڕێکخرابوو. کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی هاوبەشێکی گرنگی حوکمەتی هەرێمە. دوو وۆرکۆشۆپی تر بڕیاره‌ ئەنجام بدرێت لەگەڵ  کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی.

لە وۆرکشۆپەکەدا، د. دیندار زێباری وتاری دەستپێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەشکەنجەدان و سزادانی بکەرەکان. دواتر ئانا هاڵفۆرد بەرپرسی نووسینگەی خاچی سوور لە هەولێر وتارێکی لەسەر کار و چاڵاکییەکانی کۆمیتەکە خستەڕوو.
نوێنەرانی لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان و ژمارەیەک نوێنەری دیبلۆماسی ئامادەی ۆورکشۆپەکە بوون. 
دوای پێشکەشکردنی سیمینار لەلایەن شارەزایانی یاسایی و سیاسی  کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی، نوێنەرانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم سەرنجی خۆیان پێشکەش کرد سەبارەت بە دیاردەی ئەشکەنجەدان و شوێنبزرکردنی زۆرەملێ.
لە ساڵی ٢٠٢١، چوار کەس لە هێزە ئەمنییەکان بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەشکەنجەدان سزادراون، و سزاکانیش لە سزای داراییەوە بۆ گواستنەوەی ئەرک بووه‌. سەبارەت بە شوێنبزرکردنی زۆرەملێ، ئەوە خرایەڕوو کە گەلی کوردستان قوربانی ئەم دیاردەیە و ئەمەش بە تایبەتی لە کارەساتەکانی ئەنفال ڕەنگی داوەتەوە.