ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و سەرۆکی ڕێکخراوی سید تاوتوێی پلانی هەرێمیان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە خاتوو شێری کراهام تاڵەبانی، سەرۆکی ڕێکخراوی سید کرد.
لە دیدارێکدا تاوتوێی پلانی هەرێمی كوردستان کرا بۆ مافی مرۆڤ و هاوکات ئەو بوارانە دەستنیشان کرا کە ڕێکخراوی سید دەتوانێ هاوکار بێت.
خاتوو شێری پشتیوانی خۆی بۆ پلانەکە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.