ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وەزیری دادی حکومەتی عێراق کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە شاری بەغدا لەگەڵ دادوەر سالار عبدالستار، وەزیری دادی حکومەتی عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا باس لە هەماهەنگی نێوان نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و لیژنەی نیشتمانی نووسینی راپۆرتی ئەو رێککەوتننامانەی عێراق پەسەندی کردوون و وەڵامدانەوەی ئەو تێبینی و راسپاردانەی تایبەتن بە رێککەوتننامەکان کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی راگەیاندنی پلانی هەرێمی و ئامادەکردنی راپۆرتی یەکەمی پلانەکە.