Skip to the content

شاندێکی خاچی سوور سەردانی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان ( GOV.KRD)-د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی کرد لە خاتوو ئانا و خاتوو ماریکا لە کۆمیتەی خاچی سوور بۆ باسکردنی چەند پرسێکی هاوبەش. تیمی خاچی سوور هاوکاری جێبەجێکردنی پلانی هەرێمین لەڕێی پێدانی ڕاوێژ بۆ بەڕێوەبردنی زیندانەکان، نەهێشتنی دیارنەمانی زۆرەملێ و بەرجەستەکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی لە یاسا ناوەخۆییەکاندا.

شاندی خاچی سوور چەند پرسێکی پەیوەست بە دیارنەمانی زۆرەملێ و گیراوانی داعشیان لەگەڵ ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ کرد. ە هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی تایبەت دامەزراوە بۆ قەرەبوو کردنەوەی قوربانیانی دەستی رژێمی سەدام لە نێوان ساڵانی (١٩٦١ تا ٢٠٠٣) بە پشت بەستن بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کە ئەم تاوانانە دەگرێتەوە (کوشتن، بریندار بوون، راگواستن، شوێنبزرکردن، جینۆساید، تێکدانی ماڵ و گوند و شار، بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو) و داواکراوە کە پێویستە حکومەتی عێراق كەسوكاری ئەنفالكراوان و قوربانیانی تیرۆر بەپێی بڕگە دووی ماددی(١٣٢)ی دەستووری هەمیشەیی عێراق قەرەبوو بکاتەوە.

حکومەتی هەرێمی بە هەماهەنگی لەگەڵ یونیتاد گرنگییەکی زۆری داوە بە پڕۆسەی بە دیجیتاڵکردن و ئەرشیف کردنی بەڵگە و دیکیۆمێنتەکان بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکانی پرۆسەی کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان، لەوانەش رۆڵیان لەم پڕۆسەیەدا هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش لە وەزارەتی ناوخۆ ئەرشیفێکی دەوڵەمەند ئامادە کراوە، هەروەها لە دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان بە هەزاران بەڵگەنامە ئامادە و پێشکەش کراون و کار کردن بەردەوامە، نووسینگەی رزگارکردنی ئێزیدییەکانیش لەو بوارەوە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و پشت بە بەڵگەکانیان بەستراوە، هەروەها وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیش هاوکارییەکی زۆریان کردووە لە پڕۆسەکەدا.