نوێنەری پێکهاتە ئاینییەکان سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە بەشداریی نوێنەرانی موسڵمانان، کاکەییەکان و زەردەشتییەکان، چوارەمین گفتوگۆی نێوان نووسینگەی ڕێکخەر و کونسوڵخانەی گشتیی بەڕیتانیا، تایبەت بە ئازادییە ئاینییەکان بەڕێوەچوو.
لەلایەن خۆیەوە دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، رۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بنیاتنانی ئاشتی و بەرقەرارکردنی پێکەوەژیانی نێوان ئاینەکان بەرزنرخاند.
نوێنەرانی هەر یەک لە پێکهاتە ئایینیەکانیش تیشکیان خستە سەر ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە، بە تایبەت لە کاتی شەڕی دژی داعش و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا.
هەروەها ستایشی ڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشیان کرد لە پارێزگاریکردن لە مافەکانیان و هەوڵەکانیان بۆ نەهێشتی هەر جیاکاریەک لەسەر بنەمای ئاینی.