کۆبۆوە UN Habitat د. دیندار زێباری لەگەڵ تیمێکی
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە درێژەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ و گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی لایەنە نێودەوڵەتیەکان بۆ بە ئامانج گەیاندنی پلانەکە، د. دیندار زێباری پێشوازی کرد لە خاتوو ئان سۆیڤی، سەرۆکی نووسینگەی UN-Habitat, هەولێر.
مازن طلعت، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی عێڕاق، UN-Habitat. باس لە گرنگی ئەو هەوڵانە کرا کە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان گرتویانەتەبەر. بەتایبەت ئێزیدیەکان کە لایەنی ناوبراو هاوکاریانن لە گەڕانەوەی خۆبەخشانە لە چوارچێوەی پلانێکی UN-Habitat کە کار بۆ دابینکردنی زەوی دەکرێ بۆ خێزانە ئێزیدیەکان لە شنگال. باسیشیان لەوە کرد کە لە داهاتوودا پڕۆژەی تایبەتیان دەبێت لە هەرێمی کوردستان تایبەت بە پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا.