رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بەشداری لە دووەم کۆنگرەی پلانی نیشتمانی مافەکانی مرۆڤ لە بەغدا دەکات
![](/media/24162/whatsapp-image-2023-12-09-at-232456_fb8f224f.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133466605580000000)
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤەوە بڕیارە سبەی ١٠-١٢-٢٠٢٣ لە شاری بەغدا کۆنفڕانسی دووەمی پلانی نیشتمانیی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ بە بەشداری نوێنەری حکومەتی هەرێم ببەسترێت.
لەم بارەو دکتۆر دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند: وەک سەرپەرشتیاری پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ کە هاوتەریبە لەگەڵ پلانی نیشتمانی لەم کۆنگرەیەدا ئامادە دەبین کە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی و بەسەرپەرشتی دکتۆر خالد شوانی وەزیری دادی حکومەتی ئیتحادی و سەرپەرشتیاری پلانی نیشتمان بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕێوە دەچێت و تێیدا وتاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکرێت.
دیندار زێباری ئەوەشی راگەیاند لە وتارەکەدا تیشک دەخرێتە سەر هەنگاوەکانی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی پلانی حکوومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ و پشتگیری جەنابی مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە پلانەکە، هەروەها باس لەو دەستکەوتانەش دەکرێت کە لە میانەی پلانەکە لە بارەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بەدیهاتوون.