Skip to the content

مێزگردێك بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی نەهێشتنی جیاکاری و گوتاری ڕق لێبوونەوە ئەنجامدرا

لە چوارچێوەی پرۆسەی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ، رۆژی چوارشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣، نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، مێزگردێکی بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی نەهێشتنی جیاکاری و گوتاری ڕق لێبوونەوە بەپێی ڕاسپاردەکانی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەنجامدا.

لە مێزگردەکە نوێنەرانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، دەسەڵاتی دادوەری، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، رێکخراوی یۆنامی، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ناوخۆیی  بیانی ئامادە بوون.

لە وتەیەکدا،  د.دیندار زێباری، رێکخەری ڕاسپادرە نێودەوڵەتییەکان تیشکی خستە سەر ئاستی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی پلانی هەرێمی و ئەو هەنگاوە کرداریانەی تا ئێستا لەو رووەوە نران و ئەو تەحەدیاتانەی رووبەڕووی دام و دەزگاکانی حکومەت دەبنەوە.

لە کۆتایی مێزگردەکە ئامادەبووان پێشنیاری خۆیان خستەڕوو بۆ ئامادەکرنی رێکارە پێویستەکانی جێبەجێکردنی راسپاردەکانی تایبەت بە پێکەوەژیان و نەهێشتنی گوتاری توندوتیژی و رق لێبوونەوە.