Skip to the content

دیندار زێباری: عێراق فشار دەخاتە سەر ئاوارەكان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناوچەكانیان

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت "عێراق فشار دەخاتە سەر ئاوارەكان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناوچەكانیان، لە كاتێكدا دەبێت گەڕانەوەكە بە بەرنامە بێت و خزمەتگوزاری و ئاسایش بۆ ناوچەكانیان بگەڕێتەوە."، هه‌روه‌ها ده‌ڵێـت: لە شنگال گرووپە میلیشاكان پەكەكە و حەشدی شەعبی و ھێزی سەپێندراو باڵادەستن، ھەر ئەو ھێزانەش وایان كردووە ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ نەكرێت.

له‌ درێژه‌ى قسه‌كانيدا ديندار زێبارى گوتى: گرووپە میلیشیاکان لە ناوچەکەدا لە چالاکییەکانی خۆیان بەردەوامن، پلانی درێژخایەنیان هەیە کە لە ناوچەکەدا بمێننەوە، هەر ئەمەش وا دەکات ئاوارەکان نەتوانن بۆ شوێنەکانی خۆیان بگەڕێنەوە. ئەو گرووپانە لە ناوچەکەدا لە هەوڵی ناونووسکردنی خەڵکن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە حەشدی شەعبییەوە بکەن و ببنە سەربازیان.