Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کونسولی گشتیی هەنگاریا کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٤، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ ئاتێلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر گۆڕانکاریی جیۆپۆلەتیک، یاسادانان و ئازادیی ڕۆژنامەگەری. هەروەها باس لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدرالی کرا.

کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان، هەماهەنگیی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ستراتیژییەکانی گەشەپێدانی ناوچەیی، بەشێکی تری گفتوگۆکان بوون.

لە کۆتاییدا جەخت لەسەر پلاندانانی ستراتیژی لە ڕێکخستن و بەهێزکردنی ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان و هەڵمەتەکانی گەشەکردنی هۆشیاری کرایەوە.