Skip to the content

دیندار زێباری سەردانی سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، سەردانی دادوەر کاوە فەتحی مەعسووم، سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێمی کرد.

لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ.
سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێم ئامادەییی خۆی بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەربڕی، بۆ جێبەجێکردنی ناوەرۆکی پلانەکە و کار کردن بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانەی تایبەتن بە داواکاری گشتی لەڕووی زانیاری، داتا و ئامارەکان.

داواکاری گشتیی هەرێم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و لە سەرەتای ئامادەکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ هاوکارییەکی باشی نووسینگەی ڕێکخەری کردووە بەپێی دوایین ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی لە کۆی ٤٥ ڕاسپاردە کە ئاراستەی داواکاری گشتی کراون، ٢٦ ڕاسپاردەیان جێبەجێ کراون.