دیندار زێباری؛ هەرێمی کوردستان لە داڵدەدانی ئاوارە و پەنابەران لە ساڵانی ڕابردوو، پشکی شێری بەرکەوتووە
![](/media/25197/whatsapp-image-2024-02-15-at-180010_b1a0ced4.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133524865480000000)
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپارە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان داتایەکی باشی لەبەردەستە و بەپێی ئەو پڕەنسیپە نێودەوڵەتییانە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش و دوای داعشیش، ئێمە هەوڵی جددیمان هەبووە بۆ پاراستنی پێکهاتەکان لەناو خودی پێکهاتەکان بەتایبەت ئافرەت و منداڵ."
بە گوتەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان "ژمارەیەکی زۆر لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شەهید و بریندار بوون، و لەو ناوچانەی کە پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی تێدایە پێشمەرگە قوربانییەکی زۆری داوه."
دیندار زێباری دەشڵێت: بەپێی پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان، هەرێمی کوردستان لە داڵدەدانی ئاوارە و پەنابەران لە ساڵانی ڕابردوو، پشکی شێری بەرکەوتووە، کە زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەری هەبووە. تاکوو ئێستاش زیاتر لە ٩٠٠ هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان ماون.
هەروەها دیندار زێباری ڕایگەیاند کە؛ جێگری سکتێری نەتەوه یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، باسی هەندێک پرۆسەی گرنگ کراوە، یەکێکش لەوانە پاراستنی منداڵ و خێزان بووە لە پرۆسەی ململانێی چەکداریدا.