Skip to the content

د. دیندار زێباری لەگەڵ ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ــی ئاداری ٢٠٢٤، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ کریستیان ریتچەر، ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (UNITAD) کۆبووەوە، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی ناوبراو ڕێک خرابوو.

شایانی باسە دیندار زێباری لە گوتەیەکدا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە " ئێمە سوپاسگوزارین بۆ سەرکردایەتیی کریستیان ریتچەر لە تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی، کە ئامرازێکە لە هاوکارییەکانماندا. لە کاتێکدا ئێمە بیری شارەزاییی ئەو دەکەین، بەڵام پابەندین بە پێشخستنی ئامانجە هاوبەشەکانمان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."