Skip to the content

ديندار زێبارى پێشوازی لە سەرۆکى نێردەى تایبەتى کۆمسیۆنى نێودەوڵەتيى مافەکانى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ كرد

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٧ى ئادارى ٢٠٢٤، ديندار زێبارى، ڕێكخه‌رى ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان پێشوازى له‌ د. هیثم ابو سعید، سەرۆکى نێردەى تایبەتى کۆمسیۆنى نێودەوڵەتيى مافەکانى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، و شاندى ياوه‌رى كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پلانى هەرێمى کوردستان بۆ مافەکانى مرۆڤ ٢٠٢١ - ٢٠٢٥ كرا، کە پلانێکى نیشتمانییە و نووسینگەى ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەت و دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێم سەرپەرشتيى جێبەجێکردنى دەکات. پلانەکە قۆناغى پاشى بڕیوە لە جێبەجێکردنى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و تا ئێستا چوار ڕاپۆرتى بڵاوکردۆتەوە.

لە درێژەى دانیشتنەکەدا، بەوردى تیشک خرايه‌ سەر بارودۆخى کەمپى ئاوارەکان لە هەرێمى کوردستان.