Skip to the content

دیندار زێباری؛ هەرێمی کوردستان لە داڵدەدانی ئاوارە و پەنابەران لە ساڵانی ڕابردوو، پشکی شێری بەرکەوتووە

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپارە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان داتایەکی باشی لەبەردەستە و بەپێی ئەو پڕەنسیپە نێودەوڵەتییانە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش و دوای داعشیش، ئێمە هەوڵی جددیمان هەبووە بۆ پاراستنی پێکهاتەکان لەناو خودی پێکهاتەکان بەتایبەت ئافرەت و منداڵ."

بە گوتەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان "ژمارەیەکی زۆر لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شەهید و بریندار بوون، و لەو ناوچانەی کە پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی تێدایە پێشمەرگە قوربانییەکی زۆری داوه."

‎دیندار زێباری دەشڵێت: بەپێی پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان، هەرێمی کوردستان لە داڵدەدانی ئاوارە و پەنابەران لە ساڵانی ڕابردوو، پشکی شێری بەرکەوتووە، کە زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەری هەبووە. تاکوو ئێستاش زیاتر لە ٩٠٠ هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان ماون.

هەروەها ‎دیندار زێباری ڕایگەیاند کە؛ جێگری سکتێری نەتەوه یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، باسی هەندێک پرۆسەی گرنگ کراوە، یەکێکش لەوانە پاراستنی منداڵ و خێزان بووە لە پرۆسەی ململانێی چەکداریدا.