ديندار زێبارى: حکومەت هەنگاوی گەورەی لە بواری مافەکانی مرۆڤ ناوه
ڕۆژى دووشهممه ١٣ــى ئايارى ٢٠٢٤، د. ديندار زێبارى، ڕێكخهرى ڕاسپارده نێودهوڵهتييهكان، لهگهڵ فارس عيسا، سەرۆکی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا كۆبووهوه.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتە جیاوازەکاندا كرا.
ديندار زێبارى جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت، هەنگاوی گەورەی لە بواری مافەکانی مرۆڤ ناوه، هەروەها پشتیوانه بۆ فەراهەمکردنى ئازادییە گشتییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایيى پێویست بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر پێشێلکارییەک.
لای خۆیەوە سەرۆکی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، جەختی لەوە کردەوە کە سازدانى کۆنفرانسی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان و بانگهێشتکردنی بەرپرسانى هەرێم بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان، ئاماژەیەکە بۆ دۆخی ئەرێنيى هەرێم و ڕۆڵی چالاکانەی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە هەرێم و ناوچەکە.
لە کۆتایيی کۆبوونەوەکەدا، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، ستایشی ڕۆڵی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستانى كرد، لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و دروستکردنی پردی پەیوەندیى نێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەت لە هەولێر و بەغدا.