Skip to the content

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری دادی ئیتحادی جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن

 لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ د. خالید شوانی داد لە حکومەتی فیدراڵی د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە پێویستی بوونی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی کردەوە لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بارەی مافەکانی مرۆڤ.

لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی بەشداریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوە و گفتوگۆیانەی لە دەرەوەی عێراق لە بواری مافەکانی مرۆڤ دەبەسترێن وەک ڕێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانیان و پەرەپێدان بەو میکانیزمەی پیادە دەکرێت لە چوارچێوەی لیژنەی نیشتمانی وەڵامدانەوەی راپۆرت و راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی ئەو ڕێککەوتننامانەی عێراق تێیدا ئەندامە لە بارەی مافەکانی مرۆڤ و مرۆیی.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی هەرێم هەوڵی جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی داوە، لەم بوارەشدا هەنگاوی بەرچاو نراوە لە بواری دەرکردنی یاسا و ڕێنمایی مافی ئافرەتان و منداڵان، مافی پێکهاتەکانی توندوتیژی خێزانی. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گەندەڵی، ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان ن و چەندین بواری دیکە.

لەلایەن خۆیەوە د. خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی ئیتحادی رایگەیاند سەرەڕای هەوڵی بەردەوام بۆ پابەند بوون بە جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم ڕووبەڕووی ئالنگاری جۆراوجۆر دەبنەوە کە ئاستەنگن لە جێبەجێکردنی راسپاردەکان لە زۆر بواردا وەک زانینی چارەنووسی بێسەروشوێنبووەکان، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و چەندین بواری دیکە.

لە بارەی گرنگی بوونی هەماهەنگی نێوان هەردوولا وەزیری دادی حکومەتی ئیتحادی گوتی: لە ماوەی رابردوودا ئاستی هەماهەنگی نێوانمان هەنگاوی باشی بڕیوە و داتا و زانیاری و تێبینییەکان و بەشداری نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق بەشدارییەکی کارا و سەرکەوتوو بووە و تەواوکەری ڕاپۆرتەکانی کۆماری عێراق بووە، لەم روانگەیەوە پێویستە ئەم هەماهەنگییە پەرەی پێ بدرێت.