Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی له‌ بەرپرسی یەکەی پشتیوانی و پاراستنی شایەتحاڵەکان كرد

ڕۆژی دووشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٤، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە هاری مۆیلن، بەرپرسی یەکەی پشتیوانی و پاراستنی شایەتحاڵەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەمیانی کۆبوونەوەكه‌دا باس لە گرنگیی دامەزراندنی یەکەی پاراستنی شایەتحاڵەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، شايانى باسه‌ كارى ئه‌م يه‌كه‌يه‌ پێدانی ڕاهێنانه‌ بە ئەفسەرانی خزمەتگوزارییە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان.