هەنگاوەكانی كابینەی نۆیەم لە بواری گەشەسەندنی مرۆیی و كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان
پێکەوەژیانی ئاشتیيانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان یەکێکە لە خەسڵەتە دیار و بەرچاوەکانی کۆمەڵگهی کوردستان، کابینەی نۆیەم لە ڕێگهی یاسا و ڕێنماییەکانی کار بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی گیانی پێکەوەژیان دهكات و لە هەوڵەکانیشی بەردەوام دەبێت.
پلانی پێنج ساڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کاری بۆ دروستکردنی کۆمەڵگهیەکی دوور لە جیاکاری كردووه لە هەموو ئاستەکاندا و لەم چوارچێوەیەشدا چەندین بابەتی پەیوەندیدار لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەدواداچوونیان بۆ کراوە. لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٣، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان (٣٥) یاسای دەرکردووە، ڕەشنووسی (٧) یاسای نوێ ڕەوانەی پەرلەمان کراوە، و لە ساڵی 2023 داگاکانی هەرێم لێکۆڵینەوەیان لە (٨)ی تایبەت بە رەگەزپەرستی کردووە. ئەم هەوڵانەش بەشێکن لە پابەندبوونی حکومەت بە جێبەجێکردنی پلانی پێنج ساڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ.
بانگهێشتی پێکەوەژیانی ئاشتیيانە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا
بۆ پاراستنی مافە ڕۆشنبیرییەکانی پێکهاتە ئایينی و نەتەوەییەکان، بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی خوێندنی تورکمانی و سریانی هەن، ژمارەی ئەو قوتابیيانەی بە تورکمانی دەخوێنن (٢,٥٦٥) قوتابییە لە (١٨) قوتابخانە و ئەوانەی بە زمانی سریانی دەخوێنن ژمارەیان (١,٧٠٨) قوتابییە لە (٢٤) قوتابخانە، هەروەها حکومەتی هەرێم ڕێنمایی تایبەتی بۆ گوتاری هەینی دەرکردووە، بۆ ئەوەی دوور بێت لە توندوتیژی، هەروەها بانگهێشتی پێکەوەژیانی ئاشتیيانە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا دەکات. لەو چوارچێوەیەدا ڕێز لە (١٨٠٠) وتاربێژ نراوە و پاڵپشتی بۆ (٣٢١) وتاربێژ دەربڕدراوە، کە بەشدارییان لە پێشخستنی بەهاکانی پێکەوەژیان و ڕەتکردنەوەی ڕقوکینە کردووە.
ژمارەی شەڵتەرەكان و پاراستنی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو
ژمارەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، کە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون (٧٨,٣٣٥) کەسە، لەو ژمارەیە (٥,٦١٧)یان لە کەرتی گشتی و زیاتر لە (١٣,٢٤٩)یان لە کەرتی تایبەتدا کار دەکەن، بۆ پاراستنی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو (٥) شەڵتەر کراوەنهتهوه، کە لە ئێستادا (٩١) ئافرەتی تێدا نیشتەجێیە، لەنێویاندا (٢١) بیانی هەیە.
ژمارەی ئافرەتان لە پۆستە باڵاکاندا
لە کابینەی نۆیەم چەندین ئافرەت پۆستی باڵایان هەبووە، لەوانە، سێ وەزیر، لە دەزگای دادیشدا (٧٢) دادوەری ئافرەت، (٦٥) داواکاری گشتی، زیاتر لە (٢٠٠) یاریدەدەری دادوەری و (٥٠٠) لێکۆڵەری دادوەری ئافرەت بوونیان هەیە. لە لایەکی دیکەوە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان زیاتر لە (١,٦٠٠) ڕۆژنامەنووس و (٥٧) خاوەن ئیمتیاز و (٧٤) سەرنووسەری ئافرەتی لەخۆ گرتووە.
بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ
بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، تیمە تایبەتەکان سەردانی (١٩٦) کۆمپانیایان کردووە، (١٣) کۆمپانیا دراونەتە دادگا، (٦٢) کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کراون، (٨) کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ سزا دراون، هەروەها (٩٠) پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە کۆی( ١٩٠) دۆسیەی بازرگانیکردندا یەکلایی کراونهتهوه.
نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان