ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسولی کۆریا باس لە گرنگیی پابەندبوون بە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەکەن

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، سەردانی سیۆنگ چۆل لیم، کونسوی گشتیی کۆماری کۆریای باشووری لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دیندار زێباری تیشکی خستە سەر گرنگیی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە پێشخستنی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارەکانی گەشەپێدانی مافەکانی مرۆڤ، پلانی حکومەتی هەرێم، مرۆیی و هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بە بەشداریکردنی حکومەتی هەرێمی کورستان کرد لە گفتوگۆکانی (٤٨)ـەمین خولی پانۆرامای خولی گشتگیر و پێشکەشکردنی گوتار و خستنەڕووی ڕاپۆرتی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا، هەروەها تیشکی خستە سەر ڕاسپاردە و تێبینییەکانی شاندی وڵاتان کە ئاراستەی شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕال کران لەمیانەی گفتوگۆکاندا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی بەهێزکردنی دامەزراوەیی و پشتگیری و پاڵپشتییە درێژخایەنەکەی کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرا.
لە کۆتاییی کۆبوونەوەکە دووپات لەوە کرایەوە کە لە داهاتوودا هەوڵەکان زیاتر بکرێن لە بواری هاوکاری و هەماهەنگی بۆ گەشەسەندنی بەردەوامی بەها دیموکراسییەکان و پابەندبوون بە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان.