Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان باسى پابەندبوون بە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەکەن

بە ئامانجی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و ئۆرگان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، ديندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، دیدارێکی لەگەڵ نوێنەرانی ئاژانس و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک ڕێکخراوی دیکە، کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ساز كرد.
لە دیدارەکەدا ديندار زێبارى تیشکی خستە سەر ئەرک و چالاکییەکانیان کە بریتییە لە گونجاندنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کار و چالاکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدان و گەشەپێدانی مرۆیی، مافەکانی مرۆڤ، حوکمڕانیی باش و خستنەڕووی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم لە پاڵپشتی و هەنگاوی پراکتیکی، بۆ کارکردن بە بنەماکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی. باسيش لەوە کرا کە بوونی ئاژانس و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ڕۆڵێکی ئەرێنیيان هەبووە بۆ هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە مانەوەی یوئین لە عێراق و فراوانترکردنی نووسینگەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان بە پێويست و گرنگ زاندرا.