ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسولی گشتيی هۆڵەندا باسيان له پێشکەوتنی زیاترى پرسی مافی مرۆڤ كرد

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه ٢٣ى شوباتى ٢٠٢٥، دين‌دار زێبارى، ڕیکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە ئادریان یسڵستین،کونسولی گشتيی هۆڵەندا لە هەولێر کرد.
جگه له باسى جێبه‌جێكردنى پلانى هه‌رێمى، به‌شداريكردن له پانۆراماى خولى گشتگير، ڕاگرتنى سزاى له‌سێداره‌دان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين، چه‌ندان بابه‌تى ديكه تاووتوێ كران، به تايبه‌ت پرسى ئاواره‌كان، چونكه وڵاتى هۆڵه‌ندا له بابه‌تى ئاواره‌بوون و مافى په‌نابه‌رى، هه‌ميشه هاوكارى كورد بووه.
کونسولی گشتيی هۆڵەندا گوتى: کوردستان وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو سەیر دەکرێت و دەتواندرێت سوود لە ئەزموونه‌كه‌ى وەربگیرێت، بە تایبەتی لە جێبەجێکردنی پلانێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ و بەدەستهێنانی پێشکەوتن، سەرەڕای هەبوونی چەندین به‌ربه‌ست.