ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازى له کونسولی گشتيی کۆماری میسر لە هەولێر كرد

ڕۆژى پێنجشهممه ٢٠ى شوباتى ٢٠٢٥، ديندار زێبارى، ڕێكخهرى ڕاسپارده نێودهوڵهتييهكان، پێشوازى له مهحموود فاروق ئهمير، كونسولى گشتيى كۆمارى عهرهبيى ميسڕ له ههولێر كرد.
ديندار زێبارى تیشکی خستە سەر پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١ - ٢٠٢٥)، کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران، لە ئەیلوولی ٢٠٢١هوه پەسەند کراوە و جێبەجێکردنهكهى بە نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سپێردراوە. لە هەمان کاتدا نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی لە بواری مافەکانی مرۆڤ کرد، لەگەڵ خستنەڕووی هەوڵە هاوبەشەکان کە خراونەتەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پرسە گرنگەکاندا، وەک بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانی بە مرۆڤ و مافی کەمینەکان.
کونسولی کۆماری میسر جەختی لە گرنگی کارکردنی هاوبەش لە نێوان هەردوولا کردەوە و ئاماژەی بە پێویستيی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و بەشداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان له بواری مافەکانی مرۆڤ کرد.