ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پێويسته ههماههنگيى زياترى هێزى پێشمهرگه بكرێت

ڕۆژى يهكشهممه ١٦ى شوباتی ٢٠٢٥، د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە ئەخنس فینیما، بەرپرسی بەڕێوەبردنی پرۆگرام لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
زێبارى ڕایگەیاند: لە دوای ساڵی 2003ەوە تیرۆریستان كوردستانیان كردبووە ئامانج، بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی و تێكدانی سەقامگیریی هەرێم، لە دوای هێرشەكانی داعشيش، هەرێمی كوردستان زیاتر كرایە ئامانج.
ديندار زێبارى ههروهها گوتى: مەترسییەکانی تیرۆریستان و شانە نووستووەکانیان ماون، بە تایبەت لە ناوچە كوردستانييهكانى دهرهوهى ئيدارهى ههرێم، کە تا ئێستا ئاسایش و سەقامگیرییان وەکوو پێویست پارێزراو نییە، بۆ بنبڕکردنی ئەم مەترسیيانەش، پێویستە هەماهەنگيی زیاتری هێزی پێشمەرگە بکرێت.
لەلایەن خۆیەوە خاتوو فینیما ڕايگهياند: نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، پرۆژەیەک پێشکەش دەکەن بۆ ساڵانی (٢٠٢٥-٢٠٢٧) بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دابینکردنی هاریکاريی تەکنیکی و شارەزایی هاوکۆک لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ناوبراو ههروهها گوتى،: ئەم پرۆژەیە لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە بەهێزکردنی دادپەروەريی تاوانکاری، پەرەپێدانی توانای کارمەندانی جێبەجێکردنی یاسا، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ ڕێگریکردن له توندوتیژی و بنیاتنانی تواناکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.