Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسی ڕێکخراوی هەماهەنگی بۆ کاروباری مرۆیی پرسی ئاوارەکان تاووتوێ دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕیکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە هونەر فەتاح، بەرپرسی ڕێکخراوی هەماهەنگی بۆ کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNOCHA) کرد.
لە دیدارەکەدا چەندین بابەت تاووتوێ کران، گرنگترینیان پرسی ئاوارە و پەنابەران و گۆڕانکاريی کەشوهەوا بوون، تیشک خرایە سەر ئەو هەوڵانەی نراون لەمیانەی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١ - ٢٠٢٥) لە گرتنەبەری میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگ و ئالنگارییانەی ڕووبەڕووی پرسی ئاوارەکان و کەشوهەوا دەبنه‌وه‌.
لە کۆتایيی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا ڕێککەوتن بۆ ڕێکخستنی مێزگردێک لە داهاتوو، سەبارەت بە بەرەوپێشبردنی ڕەوشی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، كه‌ بەپێى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بە بەشداريى هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەبچێت.