ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسولی گشتيی ئەڵمانیا تاووتوێى کاری هاوبەش دەکەن

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕیکخەری ڕاسپاردە نیودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە ئالبرێشت فۆن ڤيتكه، کونسولی گشتيی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە ڕۆڵی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لە جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١-٢٠٢٥) كرا.
ئەو هەنگاوانە تاووتوێ کران کە پێویستە بگیرێنە بەر، بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانەی لەمیانەی بەڕێوەچوونی پانۆرامای خولی گشتگیر، لەلایەن وڵاتی ئەڵمانیاوه پێشکەشی عێراق کران، کە مافی ئافرەتان، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژيی خێزانی و چەندین بابەتی ديكه لەخۆ دەگرێت.
ڕێکخستنی خولی ڕاهێنان و مێزگرد بۆ هەموو ئەو لایەنانەی پەیوەندیدارن بە جێبەجێکردنی پلانەکە لە هەر سێ دەسەڵاتی یاسادانان، دادوەری و جێبەجێکردن به پێويست زاندرا، لە بابەتەکانی ئازاديی ڕادەربڕین، گوتاری ڕقلێبوونەوە، پرسی ئەو منداڵانەی لە دایکێکی ئێزیدی و باوکێکی داعش لەدایک بوونە، هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکان.