ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەرپرسی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کرد

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی له بەرپرسی نووسینگەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) کرد لە هەولێر.
لە دیدارێکدا باس لە میکانیزمی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١ - ٢٠٢٥)، لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى كوردستان بۆ پابەندبوون به ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کرا، هەروەها باس له ڕۆڵی نووسینگەی ڕیکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی پانۆرامای خولی گشتگیر كرا.
بەرپرسی نووسینگەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ستایشی هەوڵ و چالاکییە بەردەوامەکانی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەڵەتییەکانی کرد، لە بەرەوپێشبردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، هەروەها پشتگیريی خۆی بۆ بنیادنانی تواناکان دهربڕى، لە ڕێی ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان و وۆرکشۆپی هاوبەش.