Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسولی گشتيی وڵاتى چین کرد

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە لیو جون، کونسولی گشتيی وڵاتی چین و شاندی یاوەری کرد.
لە ديداره‌كه‌دا بابه‌ته‌كانى مافی مرۆڤ لە چوارچێوەی پلانی هەرێمی، حوکمڕانيی باش و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان تاووتوێ كران
کونسولی گشتيی چین ستایشی هەوڵی نووسینگەی ڕیکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی کرد، لە هەماهەنگيی بەردەوامیان لەگەڵ حکومەتی فيدڕال، ئاماژە بەوەش درا کە نووسینگەكه‌ ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە جێبەجێکردنی پلانی مافی مرۆڤ.
لە کۆتاییدا جەخت له‌ بەردەوامى هه‌ماهه‌نگييه‌كان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەردوولا لە زۆر بواردا كرايه‌وه‌. هەروەها بەشداریکردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە خولی ڕاهێنان بە مەبەستی بەرەوپێشچوون و بنیادنانی تواناکان بۆ هەموو لایەنەكانى پەیوەندیدار بە پرسه‌كانى مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان.