Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسولی گشتيی ڕووسیا کرد

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٩ى شوباتى ٢٠٢٥، ديندار زێبارى، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە ماكسيم ڕوبين، کونسولی گشتيی ڕووسیا لە هه‌رێمى كوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، باس لە پەیوەندییە مێژووییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان کران و ئاماژە به‌ پاڵپشتیيه‌كانى ڕووسيا بۆ هەرێمی کوردستان درا. هەروەها باس لە میکانیزمی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافی مرۆڤ (٢٠٢١-٢٠٢٥) كرا.
هەر له‌ ديداره‌كه‌دا تیشک خرایە سەر بابه‌ته‌كانى ئازاديی ڕادەربڕین، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پرسی ئاوارە و پەنابەران.
کونسولی گشتيی ڕووسیا هەوڵ و ماندووبوونه‌كانى نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوە دا کە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو بەدەست هاتووە.