ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسولی گشتيی یۆنان کرد

ڕۆژى چوارشهممه ١٩ى شوباتى ٢٠٢٥، ديندار زێبارى، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە نيكولاوس ستيرجيولاس، کونسولی گشتيی کۆماری یۆنان لە هەولێر کرد.
لە دیدارهكهدا، تیشک خرایە سەر ڕۆڵی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە پانۆرامای خولی گشتگیر و ئاماژە بەوە درا کە وڵاتانی بەڕازیل و بەلجیکا ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمیان کردووه لە ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان، هەروەها نوێنەرایەتيی ژنان لە دەسەڵاتی دادوەری و پرۆسەی بڕیاردان، بە دەستکەوتێکی گرنگ دانا.
کونسولی گشتيی یۆنان ئامادەیيی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی نووسینگەی ڕیکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان دهربڕى، هەروەها چهند بوارێكيش دیاری کران تا کاری زیاتریان لەسەر بکرێت وەک: پەرەپێدانی تواناکان و هاریکاريی تەکنیکی، جەختکردنهوه لە کاروباری یاسایی، دادوەری، پرسی کەمینەکان و گرنگيی ئەنجامدانی پرۆگرامی تایبەت بە هۆشیارکردنهوهی گەنجان.