هەرێمی کوردستان بەشداری له گفتوگۆکانی چل و هه‌شته‌مين خولی گشتگیری ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ دەکات
بڕیاره لە ٢٥ تاكوو ٣١ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، (٤٨)ــەمین خولی گشتگیری ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ (UPR) بەڕێوە بچێت و شاندێکی حکومەتی هەرێميش لە چوارچێوەی شاندی عێراق بەشداری دەکات.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتی: له‌م خوله‌دا تيشك دەخرێتە سەر ئەو پێشکەوتن و هەنگاوانەی لە چوار ساڵی ڕابردوودا لە پرۆسەی جێبەجێکردنی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمى كوردستان ئەنجام دراون، لەبارەی پێوەرەکانی حوکمڕانیی باش و خۆگونجاندن لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە پرۆسەی حوکمڕانیدا.
دين‌دار زێبارى ئەوەشی ڕایگەیاند: لەمیانی گفتوگۆکان، ڕوونکردنەوە له‌بارەی پرۆسەی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی پانۆرامای خولی گشتگیر، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، پێشکەش بە نوێنەرانی وڵاتان، ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکان دەکرێت.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان هه‌روه‌ها گوتى: پانۆرامای خولی گشتگیر میکانیزمێکی نوێی مافی مرۆڤە و چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، هه‌ر وڵاتێكى ئه‌ندام له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، پابه‌ندبوونى خۆى به مافه‌كانى مرۆڤ له ڕاپۆرتێكدا پێشكه‌ش ده‌كات، كه پێى ده‌گوترێت (ڕاپۆرتى نيشتمانى).