ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پەرەپێدانی هەماهەنگی لەگەڵ میرنشینی عەرەبيی یەکگرتوو هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ پەرەوپێشچوونی لایەنی ئابووری و کاری مرۆیی لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە شێخە بەشیر، هەڵسورێنەری کاروباری کونسولخانەی گشتيی ئیمارات لە هەولێر کرد و باسيان له پهيوهندييه مێژووييهكانى ههردوولا كرد.
ههر له ديدارهكهدا تیشک خرایە سەر پرسی ئاوارە و پەنابەران، مافەکانی ئافرەتان، گەنجان و چۆنیيەتيی ڕێکخستنی هەل و دەرفەت بۆیان، لە هەمان کاتدا گرنگییەکی زۆر بە لایەنی ئابووری و کاری مرۆیی درا، کە دەسپێشخەرییە مرۆییەکان بە بنەمایەکی سەرەکيی کۆمەڵگا دادەنرێن.
هەڵسورێنەری کاروباری کونسولخانەی گشتيی ئیمارات باسی لە هەنگاوە ئەرێنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی ئەو یاسایانەی لە هەرێمی کوردستان بەرکارن، لە هەمان کاتدا ستایشی هەوڵەکانی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی کرد بۆ خستنەڕووی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.