Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسولی گشتيی ئوردن پێشکەوتنی پرسی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ دەکەن

ڕۆژی دووشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢٥، ديندار زێبارى، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجالی، کونسولی گشتيی شانشینی ئوردن لە هەولێر کرد.
له‌ ديداره‌كه‌دا جگە لە باسکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١ - ٢٠٢٥) و ئەو هەنگاوانەی پێویستن بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانەی لەلایەن شانشینی ئوردنه‌وه‌ پێشکەشی عێراق کران، تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی گرنگی وەک ڕێکخستنی کۆبوونەوە، خولی ڕاهێنان و وۆرکشۆپ بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی له‌ دامودەزگه‌کانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و تاوانی ئەلیکترۆنی.

کونسولی گشتيی شانشینی ئوردن گوتی: بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو، لە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کورستان به‌ديهاتووه‌، سەرەرای هەموو ئەو بەربەست و ئاڵنگارییانەی هەن، بە تایبەتی لە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی ئارام و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئاوارە و پەنابەران، ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان گشت پێکهاتەکان، ئازاديی ڕادەربڕین و شەفافیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان.