Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بارودۆخی کەمئەندام و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان تاووتوێ دەکات

ڕۆژى یەکشەممە ٢٥ ئایاری ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، بە بەشداريی نوێنەرانی دەزگه‌ حکومییەکان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی کۆچ و چەندین لایەنی پەیوەندیداری تر، بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى بارودۆخی کەمئەندام و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان، مێزگردێکی تایبەتی ڕێکخست.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر ئاستەنگەکانی بەردەم پرسی کەمئەندام و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان، لەوانە: ئەو هەنگاوانەی لەمیانەی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١-٢٠٢٥) نران، کە چەندین ڕێکاری لەخۆ گرت، بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە مامەڵەی دڕندانە و ئەشکەنجەدان و بێبەشبوونی کەمئەندامان لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
گرنگيی ڕەچاوکردنی هەموو جۆرە کەمئەندامییەک جەختی لێ کرایەوە و جەخت لەسەر پێویستيی هۆشیارکردنەوە و پەرەپێدانی میکانیزمی پاراستنی یاسایی و تەکنیکی بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان کرایەوە.