ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسولی گشتيی ئەمهریکا جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی پانۆرامای خولی گشتگیر تاووتوێ دەکەن

ڕۆژى چوارشهممه ٧ى ئايارى ٢٠٢٥، ستیڤن بێتنەر کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە هەولێر، پێشوازی لە ديندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان كرد. لە ديدارێکدا تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە ڕەوشی ماف و ئازادییەکان، وەک بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، پێشخستن و پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، ئازادیی ڕادەربڕین، بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕقوکینە و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ.
زێبارى ڕایگەیاند: لەم دیدارەدا باسمان لە ئامادەکردنی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی و ڕێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێم کرد بۆ ئەوەی بەپێی پێوەر و ڕاسپاردەنێودەوڵەتییەکان کاریان لەسەر بکرێت، ئەوەشمان ڕوونکردەوە کە بەپێی ڕاپۆرتە بەراوردکارییەکانی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پرۆسەی جێبەجێکردنی پلانەکە بە شێوەیەکی گشتی پێشوهچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لە گشت تەوەرەکان لە ڕووی دەرکردنی یاسا و ڕێنمایيی تایبەت و هەنگاوی کرداريی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی ڕوونکردەوە، تیشک خرایە سەر بەشداریکردنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکانی خولی (٤٨)ی پانۆرامای خولی گشتگیر (UPR) کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ لە جنێڤبەڕێوەچوو، و تێیدا (٩٦) وڵات (٢٧٩) ڕاسپاردەیان ئاراستەی عێراق و هەرێم کرد لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک وڵات ستایشی حکومەتی هەرێمیان کرد لە بابەتەکانی هەڵپەساردنی سزای لەسێدارەدان، پاراستنی مافی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، بەشداريی کارای ئافرەتان لە کایەکانی دەوڵەت و بڕیاردان.
لەبارەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ، دیندار زێباری گوتی: حکومەتی هەرێم گرنگییەکی زۆر بە ڕاپۆرتی ڕێکخراو و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ دەدات، لەوانەش ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا، سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا بۆ ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی، لەم بوارەدا هەماهەنگی هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری، ئهم ههماههنگییهش بووهته هۆی ئهوهی كه وێنهیهكی واقیعی لهربارهی ڕهوشی پێكهاته ئایینی و نەتەوەییەكان لە هەرێمی کوردستان بخرێتە ڕوو.