Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسولی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە سنچۆل لیم، کونسولی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان باسی لە ئەرکەکانی نووسینگەی ڕێکخەر و ئەو تەوەرانە کرد کە لە ئێستادا کاریان لەسەر دەکات لە بواری مافی مرۆڤ و جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە زێباری تیشکی خستە سەر گرنگیدان بە بونیادنانی توانای کارمەندان و پێشخستنی کارامەییان لە بوارە جیاوازەکانی سێکتەرە گشتییەکان.

دواتر ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بە گرنگیی بەشداریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوەیەکگرتووەکان کرد لە جنێف، کە کۆماری کۆریای باشوور یەکێک بووە لەو وڵاتانەی ڕاسپاردەیان هەبووە لە لەبارەی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە کونسولی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور ئامادەکردن و جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤی بە گرنگ وەسف کرد و باسی لە هەوڵەکانی کۆریای باشوور کرد بۆ بەرەوپێشبردن و بەرزکردنەوەی توانای کارمەندانی دامەزراوە حکومییەکان لە هەرێم و ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەم چالاکییانەی کۆریای باشوور لە هەرێم مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە.