ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرکەکانی خۆی لە دۆسیەی ونبووەکان و شوێنبزربووەکان جێبەجێ بکات

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥، بە بەشداريی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شارى بەغدا، کۆبوونەوەی پسپۆڕانی هەرێمی، سەبارەت بە کەسە ونبووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەسترا.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، ديندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ونبووەکان و دڵنیابوون لە لێپرسینەوە لە تاوانەکانی شوێن بزربوونی زۆرەملێ کردەوە و باسی هەوڵەکانی حكومەتی هەرێم بۆ ڕزگارکردنی قوربانییانی دەستی (داعش)ـیش بەشێكی دیكەی گوتارەكەی بوو.
دهقى گوتارى ڕێكخهرى ڕاسپارده نێودهوڵهتييهكان