Skip to the content

دیندار زێباری و ماجد ئەلروکبی پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و مافەکانی مرۆڤ تاووتوێ دەکەن

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە ماجد ئەلروکبی، کۆمسیاری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە هەولێر کرد و باسيان لە ڕەوشی هەرێمی کوردستان لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە چوارچێوەی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١-٢٠٢٥) کرد و تیشک خرایە سەر ئەو هەنگاوانەی پێویستن بە هاوبەشی بگیرێنە بەر لە داهاتوودا.

‎هه‌روه‌ها سازکردنی کۆنفرانسێک تاووتوێ کرا، بە مەبەستی ئاگه‌داربوون لە دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەکان و چۆنییەتيی ڕووبەڕووبوونەوەیان، لەگەڵ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییانەی ڕێگرن لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان.