ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و هەڵسوڕێنەری کاروباری کونسولگەريی گشتیی ئەرمینیا گرنگیی پاپەندبوون بە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەخەنە ڕوو
ڕۆژى دووشەممە، 26ی کانوونی دووەمی 2026، ديندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەردانی ڕەفایل مۆفسیسیان، هەڵسوڕێنەری کاروباری کونسولگەريی گشتیی ئەرمینیای لە هەولێر کرد، تیشکیان خستە سەر کارە لەپێشیینەکانی پەیوەست بە پرسی مافەکانی مرۆڤ، حکومڕانی باش، سەربەخۆیی دادوەری، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئازادی ڕادەربڕین و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان.
لە دیدارەکەدا، ئاماژە بە ڕۆڵی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان درا، لە بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان وەزارەت و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.
لە کۆتاییدا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر پەرەپێدانی توانای دامودەزگاکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی ئابووری و کولتووری.