ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتیی وڵاتی چین، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باشترکردنی ڕەوشی ناوچەکە تاووتوێ دەکەن
ڕۆژی یەکشەممە، 18ی کانوونی دووەمی 2026، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە لیو جون، کونسولی گشتيی وڵاتی چین و شاندی یاوەری کرد و تیشک خرایە سەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باشترکردنی ڕەوشی ناوچەکە و کاریگەریی ئەرێنیی ئەم هەوڵانە لەسەر پێگەی عێراق بەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتی چین لە گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی خزمەتگووزارییەکان تاووتوێکران، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی بەردەوام و دەستەبەکردنی خولی ڕاهێنان و وۆرکشۆپ بەمەبەستی بنیادنانی تواناکان، کرایەوە.