ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتیی ڕووسیا هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان و پێشخستنی پرسی مافەکانی مرۆڤ تاووتوێ دەکەن
ڕۆژى یەکشەممە، 18ی کانوونی دووەمی 2026، ديندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەردانی ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیای لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، ڕۆڵی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، خرایە ڕوو لە نوێنەرایەتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان و پێشخستنی پرسی مافەکانی مرۆڤ، هەروەها تیشک خرایە سەر پرسەکانی حکومڕانیی باش، چوارچێوە یاساییەکان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هەروەها تاووتوێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ڕوانگەی یاسایی و مرۆیی.
لەلایەن خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا ستایشی خۆی دەبڕی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرەپێدانی کاری دامەزراوەکان، پێشخستنی بنەماکانی حکومڕانیی باش و دەستەبەرکردنی مافە سەرەکییەکان، هەردوولا کۆک بوون لەسەر بوونی هەماهەنگی و گەشەپێدانی بەردەوام.