Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و جێگری کونسوڵی گشتیی وڵاتی هەنگاریا ڕەوشی ئاوارە و پەنابەرانیان تاووتوێ کرد

ڕۆژى دووشەممە، ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە دۆمینیکا کۆڤاچ، جێگری کونسوڵی گشتیی وڵاتی هەنگاریا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، پرسی ئاوارە و پەنابەران، مافی پێکهاتەکان، ئازادی ڕادەبڕین، ، بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ، دادپەروەری و سەروەری یاسا، هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان تاووتوێ کران، هەروەها کەمبوونەوەی پاڵپشتی دارایی ووڵاتان و هاتنی شەپۆلێکی گەورەی ئاوارە و پەنابەران بە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و تائیفییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان باسکران.

لە کۆتاییدا، هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی بەردەوام کردەوە بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکان لە بواری یاسادان، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، پاراستنی مافی پێکهاتەکان و حکومڕانی باش.