Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتیی تورکیا ڕەوشی مافەکانی مرۆڤیان تاوتوێ كرد

ڕۆژی دووشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2026، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لە هەولێر پێشوازی لە ئەرمانتۆبچو، کونسوڵی گشتیی وڵاتی تورکیا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەقامگیریی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان كرایەوە و باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ کرا، کونسوڵی گشتیی كۆماری تورکیا، تیشکی خستە سەر ڕێژەی كەمی تاوان لە کوردستان، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم، لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی کردن بە مرۆڤ، ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان.

لە کۆتاییدا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگیی لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، لەگەڵ ڕەخساندنی خولی ڕاهێنان و بەرنامەی تایبەت بە بنیادنانی توانای لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە هەر سێ دەسەڵات، بەتایبەتی دەسەڵاتی دادوەری.