Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پرسی حکومڕانیی باش تاووتوێ دەکەن

ڕۆژی سێشەممە، 20ی کانوونی دووەمی 2026، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازیی لە زیاد بەتاریسە، کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن، لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر هەڵپەساردنی سزای لەسێدارەدان، پاراستنی مافی پێکهاتەکان، پاراستنی مافی ئافرەتان، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، هەروەها ئاماژە بەوەدرا، بەدیهێنانی بەرەوپێشچوون لە پرسی مافەکانی مرۆڤ بنەمایەکی سەرەکیی حکومڕانیی باش و سەرکەوتووە.

لە کۆتاییدا، جەخت کرایە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوبەشیکردنی ئەزموون، ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر بنەمای بەهای هاوبەشی نێوان هەردوولا.